سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانیی لە ھەرێمی کوردستان بوردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410646-سوپای_تورکیا_چەند_ناوچەیەکی_شاری_سلێمانیی_لە_ھەرێمی_کوردستان_بوردومان_کرد
سەرچاوە خۆجێییەکان لە هەرێمی کوردستان باسی هێرشی خۆفڕەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی شاخاویی «بەرزۆت»یانکردووە لە پارێزگای سلێمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2022 09:29 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانیی لە ھەرێمی کوردستان بوردومان کرد

سەرچاوە خۆجێییەکان لە هەرێمی کوردستان باسی هێرشی خۆفڕەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی شاخاویی «بەرزۆت»یانکردووە لە پارێزگای سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، سەرچاوە خۆجێییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری سوپای تورکیا، گوندی قامیش-ی سەر بە ناوچەی شاخاوی بەرزۆت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتە ئامانج.

ھەڵبەت وەک باسی دەکرێ ئه‌م هێرشه‌ قوربانی و زیانی دارایی لێ نەکەوتووەتەوە، گەرچی ترس و دڵەڕاوکەیەکی زۆری بۆ دانیشتوانی گوندی قامیش دروست کردووە.

ماوەیەک لەمەپێشیش، تورکیا هاوینەهەواری "پەرخی"ی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٩ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٢٣ کەسیش برینداربوون.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە بیانووی سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر عێراق.

دەسەڵاتدارانی عێراق چەندین جار داوایان لە تورکیا کردووە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە باکووری عێراق بهێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە.