ژنە ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لەپەکەکە لەسلێمانی تیرۆرکرا
تشرینی یهکهم 04, 2022 12:35 Asia/Tehran
ناگەهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیای لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ، لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی تیرۆرکرا.
بە پێی هەواڵێکی میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە گێڕانەوە لە رۆژ نیوز ، پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ ،لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیک لەماڵەکەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی ناگەهان ئاکارسەل درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ شەهیدکرا.
ناگەهان ئاکارسەر، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەکادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵکی شاری کۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەک کوردە.