بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی: داواکاری سەرەکی کوردەکان لە حکومەتی نوێنی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411892-بەرپرسانی_باڵای_یەکێتی_نیشتمانی_داواکاری_سەرەکی_کوردەکان_لە_حکومەتی_نوێنی_عێراق
بە وتەی وتەبێژی یەکێتی، کوردەکان خوازیاری ڕادەست کردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، جێبەجێ کردنی مادەی 140 و پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە حکومەتی نوێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی: داواکاری سەرەکی کوردەکان لە حکومەتی نوێنی عێراق

بە وتەی وتەبێژی یەکێتی، کوردەکان خوازیاری ڕادەست کردنی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، جێبەجێ کردنی مادەی 140 و پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە حکومەتی نوێن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری نیوعەرەب وتوویەتی ئامانجی یەکێتی و پارتی لە بەشداری لە هاوپەیمانیەکی نوێ کە لایەنی شیعەکان، سوننەکان و کوردەکان دەگرێتەوە، بەدی هێنانی مافی کورد لە حکومەتی نوێدایە.

ناوبراو جەختی کرد ئامانج لە بەشداری یەکێتی نیشتمانی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەدیهێنانی هەموو مافەکانی گەلی کورد و هەرێمە کە لە سەروویانەوە جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستوور سەبارەت بە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێدانی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی جەختی کرد کە کوردەکان دەیانەوێت بە عەرەب کردن لە هەندێک ناوچە وەکوو کەرکووک ڕابگیردرێت، یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و هیزی پێشمەرگەی کوردستانیش وەکوو هێزی بەرگری لە عێراق، مافی خۆی لە حکومەتی ناوەندی وەربگرێت.