عەلی حەمە ساڵح دەستی لە کار کێشایەوە
شوبات 28, 2023 08:22 Asia/Tehran
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بەر لەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی بایکۆت کردبوو، دەستی لە کار کێشایەوە .
عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند ، داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردووە دەستلەکارکێشانەوەکەی بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.
عەلی حەمە ساڵح، لە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لەو نوێنەرانەی ڕەخنە لە دۆخی ئێستای هەرێم دەگرێت و حاڵەتەکانی گەندەڵی لە هەرێم ئاشکرادەکات.
ماوەی چالاکیی خولی ئێستای پەرلەمان ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات، بەڵام بە دەنگی نوێنەرانی ئەم خولە، ساڵێک درێژکرایەوە و بەشێک لە نوێنەران وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەستیان لەکارکێشایەوە.