گۆتێرێش پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415669-گۆتێرێش_پەیامێکی_ئاراستەی_قوباد_تاڵەبانی_کرد
"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بەئاراستەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبۆوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2023 07:53 Asia/Tehran
  • گۆتێرێش پەیامێکی ئاراستەی قوباد تاڵەبانی کرد

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بەئاراستەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتێرێش کۆۆوەو پێکەوە تاوتوێی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد. لە کۆبونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و "دابان شەدەڵە" جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی ببوون، تیشک خرایە سەر کێشەکانی ناوخۆی هەرێم و عێراق و جەخت لە چارەسەرکردنیان لەڕێی دیالۆگەوە کرایەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، هەروەها باسی رەوشی عێراق و کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کراو جەخت کرایەوە کە پێویستە لەسەر بنەمای لێکگەیشتن و لەپێناو بەرژەوەندیی گەلانی عێراق بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش رایگەیاند، وەک هاوڕێیەکی دێرینی  مام جەلال و دۆستی ئێوە، داوای وەلانانی کێشەکان و چارەسەر کردنی گرفتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییانی هەرێم.

قوباد تاڵەبانیش لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی گرفت و کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان روون کردەوەو ڕووانگەی خۆی لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە خستەڕوو، لە کۆتاییشدا سپاسی هاتنی گۆتێرێشی کرد .