یه‌کێتى و پارتى بۆ دوا ڕێککه‌وتن کۆده‌بنه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415681-یه_کێتى_و_پارتى_بۆ_دوا_ڕێککه_وتن_کۆده_بنه_وه
بڕیاره‌ گه‌ڕى دوهەمى کۆبونه‌وه‌کانى پارتى و یه‌کێتى سەبارەت بە پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا رێکه‌وتنى کۆتایی له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کان بەڕێوە بچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2023 08:10 Asia/Tehran
  • یه‌کێتى و پارتى بۆ دوا ڕێککه‌وتن کۆده‌بنه‌وه‌

بڕیاره‌ گه‌ڕى دوهەمى کۆبونه‌وه‌کانى پارتى و یه‌کێتى سەبارەت بە پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا رێکه‌وتنى کۆتایی له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کان بەڕێوە بچێ.

"هاوارمحەمەد"ی به‌رپرسى یاسایی له‌ به‌شى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستانی عێراق ڕاگه‌یاندوه‌، دوو بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ماون کە رێکه‌وتنىیان له‌سه‌ربکرێت کە هەربەو بۆنەوە رۆژى شه‌ممه‌ له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی هه‌ردوولا کۆده‌بنه‌وه‌و بڕیارە رێکه‌وتنى کۆتاییان له‌سه‌ربکرێت.

هاوارمحەمەد وتیشى، ئه‌و دووبابه‌ته‌ى که‌ ماوه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن رێکه‌وتنىان له‌سه‌ر بکرێت پرسى کۆمیسیۆن و کورسى پێکهاته‌کانه‌. له‌ کۆڕبه‌ندى هه‌ولێردا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه‌ عه‌یبه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌و بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتیش وتى: من ده‌ستپێشخه‌ریم کردوه‌ له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن کۆببینه‌وه‌و بگه‌ینه‌ ڕێکه‌وتن.