تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له پێنجوێن دەکاتە ئامانج
له پێنجوێن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەمڕۆ (یەکشەممە 27ی ئابی 2023)، کاتژمێر 13:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکداری پەکەکە کوژران.
پێشتریش دژه تیرۆری هەرێم ئاماژهی بهوه كردبوو، رۆژی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران و ههروهها رۆژی 24ی ئابی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر رێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە کوژران.