ئه‌یلوول 11, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • چەند بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە باکوری عێڕاق کرانە ئامانج

چوار بنكەی سەربازیی توركیا لە سنووری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوار بنکەی سەربازیی تورکیا لە سنووری ناحیەی "بەرمێزە" و "ناوڕ" و "بارۆک" و "دەریا سۆر" لە دەڤەری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان کران و بەهۆیەوە ئاگر لە بنکەکان کەوتووەتەوە.

بەوتەی یەکێک لە شایاتحاڵەکان كە بۆ كەناڵی ئێن ئاڕ تی قسەی كردووە، لە نزیک بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری برادۆست دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و تەقەی زەمینیش کراوە.

تا ئێستا بکەری بۆردوومانەكان ئاشکرا نەکراوە و زیانەکان بە دیاریکراوی نەزانراون.

 

سەرپەیڤ