کەشناسی هەرێم : کەش تاوەباران و بروسکە دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i421763-کەشناسی_هەرێم_کەش_تاوەباران_و_بروسکە_دەبێت
کەشناسیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ تاوەباران و بروسکە دەبێت و ئەمڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکان پڕوشکەباران دەبارێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2023 10:22 Asia/Tehran
  •  کەشناسی هەرێم : کەش تاوەباران و بروسکە دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ تاوەباران و بروسکە دەبێت و ئەمڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکان پڕوشکەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانی عێڕاق پێشبینیی دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری پروشکەباران و هەورە تریشقە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

هەروەها لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، تەنها لە پارێزگای دهۆک پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

هەرەوەها سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوەباران و بروسکە ی پچرپچڕ هەیە لە ناوچە جیا جیاکان و ئەگەرى بارانى مامناوەند و هەورە تریشقە هەیە  لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتی هەرێم.