کانونی دوھەم 15, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەنجومەنی گشتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق بانگەوازی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕازییانەی هەموو مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستانی عێراقی بڵاو کردەوە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.

ئەنجومەنی گشتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا مامۆستایان ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن و بەردەوام دەبن لە مانگرتن و بایکۆت کردنیان. ئەوان ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە: ئێمە بەردەوایم لە سەر خەباتی مەدەنیمان تا گەیشتە ئامانجەکانمان.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند؛ مامۆستایان ناگەڕێنەوە بۆ ئەو خوێندنگانەی خزمەتی تێدا دەکەن و بەرپرسیارێتی پەروەردەی خوێندکاران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. 

شایانی باسە تا ئێستا سێ جار بەرپرسانی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق دوامۆڵەتیان دیاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پەروەردە لەو ناوچانەی کە بایکۆتیان کردووە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی بایەخ بەو دواموڵەت و  دوادەرفەتانە نادەن و بەردەوامن لە سەر داخوازەکانیان.

سەرپەیڤ