حۆکمی دەسگیرکرانی " قاسم شەشو" لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، بەهۆی سوکایەتی کردن بە ڕەسوڵی خوا د.س
حۆکمی دەسگیرکرانی قاسم شەشو" لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان دوای قسە سوکایەتی پێکەرانەکانی لە ڕێوڕەسمی ساڵوگەڕی قوربانیەکانی کارەساتی قەڵاچووی شنگاڵ، دەرکرا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر قاسم شەشو خەلەف ئەدو ئەلخالیدی ، لەفەرماندە ئیزەدیەکانی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ساڵوگەڕی قوربانیەکانی کارەساتی قەڵاچووی ئیزەدیەکان لەلایەن ترۆریستە داعشیەکان، لە قسەگەلێکی سوکایەتی پێکەرانە ڕایگەیاندبوو" هەتا کاتێک کە ناوی محەممەد زێندوویە، ترۆریست وقەڵاچوویش هەرلەئارادایە.
ئەم قسانە ناڕەزایەتی میدیا جۆربەجۆرەکان وشەڕاشوویی لە فەزای مەجازی بەدواوە بوووزۆرێک لە کەسایەتیە ئیسلامی وغەیرە ئیسلامیەکانی عێراق ئەم قسەیان شەرمەزارکرد. سەرەنجام ڕۆژی هەشتی ئاگۆستی ٢٠٢٤، هێزی دادەڤانی عێراق حۆکمی دەسگیرکرانی ئەم فەرماندە پیشمەرگەیەی پەسەن کرد.