لە دوو ڕۆژی داهاتوودا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێ
جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایی له پهرلهمانى عێراق وردهکاریى قسهکانى تهیف سامى وهزیرى دارایی ئەم وڵاتە لهبارهى موچهى مانگى حهوتى فهرمانبهرانهوهی ئاشکرا کرد و ڕایگهیاند کە دوو ڕۆژى دیکه موچهى فهرمانبهرانى مهدهنى ڕهوانه دهکرێت".
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەى لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ، پرسیاری موچەی فەرمانبەران لە وەزیری دارایی کراوە، ئەویش لە وەڵامدا وتی: "وردبینیی لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنی لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە تەواوکراوە و لیستەکە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی".
ناوبراو وتیشى: "تەیف سامی ئاماژەی بەوەش کردوە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت". سهبارهت بهموچەی هێزە ئەمنییەکانیش، وەزیری دارایی عێراق وتى: وربینیی لە لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئهوانیش تەواو دەبن".
بهوتهى جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی له پهرلهمانى عێراق، وەزیری دارایی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کێشەی نەبونی سیولە یان پارەی نەختینە وتی: وەزارەتی دارایی کێشەی نەبوونی نەختینەی نییە و موچەی فەرمانبەرانی عێراق بە گشتی و فەرمانبەرانی هەرێمیش هیچ مەترسییەکی لەسەرنییە".
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی داراییو ئابوریی عێراق؛ هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و سەد و چواردە هەزارو سەد و نەوەد و چوار موچەخۆری هەیە و کۆی موچەی مانگانەیان نزیکەی نۆسەد و سێزدە ملیار دیناره.