ئاب 18, 2024 21:15 Asia/Tehran
  • به غدا ئه‌مڕۆ موچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی کوردستان ده‌كات

بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌موچه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".

مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردوه‌، دوای تەواوکردنی زۆربەی کارەکانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لەموچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرجدەکات‌".به‌وته‌ى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، "هه‌ر لەم هەفتەیەشدا ھەموو موچه‌ى مانگی حەوتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان خەرجدەکرێت".په‌یامه‌كه‌ى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌كاتێكدایه‌، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیكه‌ى 40 ڕۆژ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر مانگى هه‌شتدا، به‌ڵام تائێستا موچه‌ى مانگى حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه‌.