ئاب 23, 2024 20:44 Asia/Tehran

تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبیلێک لە سلێمانیبە هۆی هێرشی درۆنێکی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سەیدسادق لە پاریزگای سلێمانی دوو کەس کوژران و شەش کەسیش بریندار بوون.

لەبارەی شوناسی قوربانیانی هێرشە درۆنییەکەی تورکیا و هەژماری کوژراو و بریندارانی ئەم هێرشە بیروبۆچوونی جیاواز لە ئارادایە. تا ڕادەیەک کە کۆمپانیای مێدیایی چەتر ڕایگەیاندووە کە دوو ڕۆژنامەوان لەم هێرشەدا بە ناوی "هێرۆ بەهائەدین" و "گوڵستان تارا" گیانیان لە دەست داوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندی دژەتیرۆری هەرێم سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە درۆنێکی سوپای تورکیا لە نزیکی گوندی تەپەڕەش سەر بە ناوچەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی چەکدارانی پەکەکەی داوەتە بەر پەلامار کە لە ئەنجامدا بەرپرسێکی پەکەکە، شۆفێرەکەی و چەکدارێکی هاوڕێیان کوژراون.بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێچەوانەی بەیاننامەی دەزگای دژە تیرۆری هەرێم لەم بارەوە رایگەیاند، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک