یەک گرتنی چوار بەرەی نارازی لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
تشرینی یهکهم 23, 2024 10:06 Asia/Tehran
چوار بەرەی نارازی واتە هەڵوێست و بزووتنەوەی ئیسلامی و گۆڕان و بەرەی گەل لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکیان گرت.
بەرەی ناڕازی چوار لایەن یەکیان گرت وبریارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو لەسەر پرۆسەی دەنگدان و ئەنجامی هەلبژاردنەکان و ئەو ساختەکاریەی کراوە.
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان دەدات و دەڵێت ساختەکاری کراوە.
ئەدھەم بارزانی، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند:من وەک سیاسییەک کە ماوەی 47 ساڵە لە ناو سیاسەت دا کاردەکەم،گومانێکی گەورەم ھەیە لەسەر کۆی پرۆسەکە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژھەڵاتی ناڤیندا،کە ئەم دەنگانە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر نەبێت.