ڕەخنە گرتنی بەغدا لە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439049-ڕەخنە_گرتنی_بەغدا_لە_هاوکاری_ڕاستەوخۆی_ئەمریکا_و_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
وەزاڕەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند هاوکاری ڕاستەوخۆی کۆمپانیە ئەمریکیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەبێ چاوه دیری بەغدا و ڕێکخراوە ڕەسمیەکانی، بەپێچەوانەی یاساوڕێسای بنەڕەتی ویاساوڕێساکانی تری ئەم وڵاتەیە.
(last modified 2025-05-23T12:21:49+00:00 )
May 23, 2025 15:39 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی بەغدا لە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق

وەزاڕەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند هاوکاری ڕاستەوخۆی کۆمپانیە ئەمریکیەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەبێ چاوه دیری بەغدا و ڕێکخراوە ڕەسمیەکانی، بەپێچەوانەی یاساوڕێسای بنەڕەتی ویاساوڕێساکانی تری ئەم وڵاتەیە.

وەزاڕەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە هاوکاری کردن لە گه ل کۆمپانیە ئەمریکیەکان بۆ گەشەی مەیدانە نەوتی وگازیەکانی عێراق پێشوازی ده کات و هەمووکات لەم پێناوەدا هەوڵ ئەدات. 

بەڵام ئەم هاوکارییە لە ڕێگەی پێوەندی وگرێبەستە ڕاستەوخۆکان بە پیی یاسا وڕێسای بنەڕەتی عێراق وحوکمەکانی دادگەی فیدراڵ ئەنجام دەبێت. 

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها جەختی کرد هاوکاری ڕاستە وخۆی کۆمپانیە ئەمریکیەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ وکاناڵە ڕەسمیەکانی ، بە پێچەوانەی یاساوڕێسای بنەڕەتی عێراق ویاساووڕێسای ئێستاکەیە. 

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایانگەیاند لەگەڵ کۆمپانیە نەوتیە ئەمریکیەکان بۆ گەشەدانی مەیدانە گازیەکان لە پارێزگەی سلێمانی گرێبەستیان مۆر کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ جۆرە ڕەزامەندێکیان  لەم بارەوە لە بەغدا وەرنەگرتووە.