تورکیا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 26 جار ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439074-تورکیا_لە_ماوەی_پێنج_ڕۆژدا_26_جار_ناوچەکانی_هەرێمی_کوردستانی_تۆپباران_کردووە
دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، سوپای تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی چڕتر کردووەتەوە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٢٦ جار تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە.
(last modified 2025-05-24T12:19:29+00:00 )
May 24, 2025 12:10 Asia/Tehran
  • تورکیا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 26 جار ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە

دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، سوپای تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی چڕتر کردووەتەوە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٢٦ جار تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا پەلامارەکانی  بۆ سەر شاخەکانی حەوت تەبەق و نزارکی لە ناوچەی ئامێدی چڕتر کردووەتەوە. کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی هەرێمی کوردستان لە سی پی تی ڕایگەیاند: "سوپای تورکیا پەلامارەکانی  بۆ سەر چیاکانی "حەوت  تەبەق و نزارکێ" لە قەزای ئامێدی چڕتر کردووەتەوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردووشدا تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای " حەوت تەبەق" و ناوچەی دەوروبەری نزارکێ کردووە لە نزیک گوندی بریسکی لە پارێزگای دۆهوک."