حوکمڕانانی هەرێم ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە ڕێگریکردن لە هەر جوڵانەوەیەکی گروپە جوداخوازەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439670-حوکمڕانانی_هەرێم_ڕاستەوخۆ_بەرپرسیارن_لە_ڕێگریکردن_لە_هەر_جوڵانەوەیەکی_گروپە_جوداخوازەکان
شرۆڤەکارێکی کورد ڕایگەیاند ، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە هەر جوڵەی گروپە جودا خوازەکان
(last modified 2025-06-15T04:29:22+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2025 05:15 Asia/Tehran

شرۆڤەکارێکی کورد ڕایگەیاند ، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگریکردن لە هەر جوڵەی گروپە جودا خوازەکان

هەر هەڕەشەیەک لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی ئێران بە پێشێلکردنی سەروەری  نیشتمانی  دادەنرێت و ڕووبەڕووی  وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و ڕەوای  کۆماری ئیسلامی ئێران  دەبێتەوە، ئێرانیش درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە ئاسایشی خۆی.

بە سەرنج بە ئەو بەڵگەنامە نوێیانەی هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاقمە کوردییەکانی دوژمنکارانی ئێران و ڕژێمی زایۆنی ئاشکرا کرا، ئاکام ساڵحی چالاکوانی میدیای کوردی و شرۆڤەکاری کورد، سەبارەت بە بوونی ئەندامانی ئەو گرووپانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق نووسی: حوکمڕانانی ناوچەکە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و پێشگرتن لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی تاقمە  جودا خوازەکان . هه روه ها به شێک له شاره زایانی سیاسی پێیان وایه هه ر کرده وه یه کی تیرۆریستی له لایه ن گرووپه دژه ئێرانییه کان وەڵامدانەوەی   دوو هێندەی  به دوادا دێت.  بێگومان  کارناسان  بارودۆخی ئێستا بە دەرفەتێکی باش دەزانن بۆ سەلماندنی نیازپاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تیرۆریستان و ڕادەستکردنیان بە ئێران.