وتەبێژی یەکێتی: دەستوەردان لەرووداوەکەی لالەزاردا نەکرێت و یاسا سەروەر بێت
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە بارەی ڕووداوەکەی لالەزار ڕایگەیاندکە چەند ڕۆژ لەمەوپیش هەوڵ گەلێک بۆ تێکدانی ئاسایشی سلێمانی، ئەنجام درا، بەڵام هێزە حکومیەکان تاوانبارانیان گرت و ڕادەستی یاسایان کردن .
کاروان گەزنەیی وتی: ئێمە وەکوو یەکێتی ئیزنی هیچ چەشنە دەسوەردانێک نادەین ولە دەزگاکانی دادەڤانی داوا ئەکەین کە یاسا سەروەر بێ وتاوانباران بە پیی یاسا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.
گەزنەیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای کرد: بڕیارەکانی دادگە بەڕێوەبەرێت هەتا تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وەرگرن .
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لەبارەی دەسگیرکرانی شاسوار عەبدولواحید یش وتی: ئەم دۆسیەیە هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ دەسگیرکرانی لاهۆرشێخ جەنگی نیەو دۆسیەکی جیایە.
شاسوار زۆرجار بێ ڕێزی بە یەکێتی کردووە ، بەڵام هیچکات لەلایەن ئێمەوە سکاڵای لیی نەکراوە. ئەم دۆسیە هاوپێوەندە بە یەکێ لە شارومەندان ولە دادگە لێک ئەدرێتەوە.