تشرینی دووه‌م 21, 2025 17:46 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری تاڵەبانی: هەڕەشەکەی پارتی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، زۆر نالۆژیکی و نایاساییە

ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕەخنە لە هەڕەشەکەی پارتی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، ئەوەی بە زۆر نالۆژیکی و نایاسایی زانی کە و گوشار دەخاتە سەر خەڵکی هەرێم.

بێستون فایەق، ڕاوێژکاری بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان ڕایگەیاند، هەڕەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دژی یەکێتی نیشتمانی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "هەڕەشەیەکی نالۆژیکی و نایاساییە".بێستون فایەق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پەیامنێراندا سەبارەت بە پێکنەهاتنی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی  لەهەرێم، وتی: ئەو بابەتە تەنها پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە نییە؛ وردەکاری زیاتر لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا هەیە. پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەگەیشتینە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم؛ واتە ناکۆکیی زۆر هەیە لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیدا کە بێ گومان یەکێک لەوانە مەسەلەی  وەزارەتخانەیە”.ناوبراو ڕاشیگەیاند:  هەڕەشەکەی پارتی بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، زۆر نالۆژیکی و نایاساییە و ئەم هەڕەشەیە لە ڕاستیدا لە یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرێ.

سەرپەیڤ