قوباد تاڵەبانی: ئێمە هێشتا هیچ کاندیدێکمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443273-قوباد_تاڵەبانی_ئێمە_هێشتا_هیچ_کاندیدێکمان_بۆ_پۆستی_سەرۆک_کۆماریی_عێراق_نیە
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئێمە جارێ هیچ بەربژارێکی دیاریکراومان نیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی و چاوەڕوانین بزانین کێ دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: ئێمە هێشتا هیچ کاندیدێکمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نیە

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئێمە جارێ هیچ بەربژارێکی دیاریکراومان نیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی و چاوەڕوانین بزانین کێ دەبێ.

"قوباد تاڵەبانی" بەئاماژە بەوەی کە وتووێژی نێوان دوو پارتی سەرەکیی هەرێمی کوردستان ڕێگا بۆ پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی هەموار دەکا، وتی: کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی، ئیجابی بووەو دانیشتنێک کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێ، بۆ حەفتەی داهاتوو دواخراوە. وتیشی؛ ڕاوێژکاری و وتووێژ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە بەغدا، هەلێکی باشی ڕەخساندووە بۆ ئاشنابوون لەگەڵ ڕوانگە جۆربەجۆرەکان. قوباد تاڵەبانی وتیشی: پێویستە پێبەندی عێراقێکی بەهێز بین و پێویستیشە هەرێمی کوردستان بەشێک بێ لە عێراقێکی سەقامگرتوو و بەهێز. ئێمە لەهەوڵداین هەتا ستراتژیایەکی شیاو لەواری ئابوری و سیاسی ڕەچاو و  ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکەین.