مەکتەب سیاسیی یەکێتی: دەرگای گفتـوگۆمان بۆ پێکهێنانی حکومەت کراوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443533-مەکتەب_سیاسیی_یەکێتی_دەرگای_گفتـوگۆمان_بۆ_پێکهێنانی_حکومەت_کراوەیە
دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەب سیاسیی یەکێتی بەم شێوەیە؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جارێکی تر تەئکید لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە.‎
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2025 13:55 Asia/Tehran
  • مەکتەب سیاسیی یەکێتی: دەرگای گفتـوگۆمان بۆ پێکهێنانی حکومەت کراوەیە

دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەب سیاسیی یەکێتی بەم شێوەیە؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جارێکی تر تەئکید لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار و پەرۆش بۆ بەرژوەندییەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە.‎

مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق کە دوێنێ سێشەممە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان، کۆبووەوە، بە وردیی پرسەکانی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی تاوتوێکرد.‎ کۆبوونەوەکە، پەیوەست بەپێکهێنانی حکومەتی هەرێم، سووربوونی یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەری خزمەتگوزاری نیشتمانیی نیشاندا؛ لەسەر ئەوبنەمایەش، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی بنیاتنەرانەی کراوەیە.‎ هەروەک، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی ناوەندیش، لەکۆبوونەوەکەی مەکتەب سیاسیدا، تەئکید کرایەوە لەوەی یەکێتی مەبەستییەتی لەبەغدادیش حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانیی پێکبهێنرێت کە تێیدا ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان پارێزراوبێت و گوزارشت بکات لە خواستی هەموو پێکهاتەکانی وڵات.