خاوێن کردنەوەی ماڵ بۆ پێشوازیی بەهار
ئادار 09, 2020 07:25 Asia/Tehran
پێش لە هاتنی نەورۆز خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و "تۆز تەکێنی" داب و نەریتێکە وا لە سەردەمانی کۆنەوە بۆ پێشوازیی لە بەهار ئەنجام ئەدرێت، خاوێنکردنەوەی ماڵ وەک یەکەم قۆناخی پێشوازیی کردن لە بەهاری جوانە.
خەڵک لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ دا ماڵی خۆیان خاوێن دەکەنەوە لە تەپ و تۆز و چڕەدووکەل ، دەلاقە و دەرگاکان خاوێن دەکەن و هەوڵ ئەدەن هاوڕێ لەگەڵ سرینەوەی تەپ و تۆز و.. دڵ ودەرونیشیان بسرنەوە لە هەرچی ناپاکییە. نابێ لە بیری بکەینەوە بنەمای گۆڕان لە ئاکار و ڕەفتارەکان دا خاوێن بوونەوەی دڵەکان و ڕووکردن لە دڵۆڤانی و بێگەرد بوونە .
سەرپەیڤ