چنینەوەی نۆبەرەی تووەفەرەنگی لە سنە
نیسان 23, 2020 10:47 Asia/Tehran
لە پارێزگای کوردستان دا نزیکەی سێ ھەزارو دووسەد دۆنم باخی تووەفەرەنگی بە بەرھەمھێنانی نزیکەی ٤٥ ھەزار تەن لە ساڵ دا ھەن و لە سەدا ٧٥ی تووەفەرەنگیی وڵات لەم ناوچەیەدا بەرھەم دێت.
تووەفەرەنگی کە لە کوردستاندا لە شاژنی میوەکان دەچێت لە خۆراکی منداڵان و نەخۆشان، گەشانەوەی پێست و دابین کردنی ڤیتامینی پێویستی لەش ڕۆڵێکی کارای ھەیەو ھەڵگری پتاسیۆم، کەلیسیۆم، ئاسن، مەنیەزیۆم و سۆدیۆمە.
بەرھەمھێنانی تووەفەرەنگی لە پارێزگای کوردستان پێشینەیەکی زیاتر لە ١٥٠ ساڵەی ھەیەو کەش و ھەوا، ھەل و مەرجی ناوچەکە، بارینی بەردەوام و باخەوانی ماندوویی نەناسی کورد ھەرھەموو دەستیان داوەتە دەستی یەک ھەتا ئەم پارێزگایە بکەن بە جەمسەری بەرھەمھێنانی تووەفەرەنگی لە وڵات دا.
سەرپەیڤ