عیمارەتی باغچە جوق ، مۆزەیەکی لە یاد نەکراو لە ماکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i380139-عیمارەتی_باغچە_جوق_مۆزەیەکی_لە_یاد_نەکراو_لە_ماکۆ
شاری ماکۆ لە باکووری رۆژاوای ئێران و لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا ( ورمێ) هەڵکەوتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 05:35 Asia/Tehran
  •  عیمارەتی باغچە جوق ، مۆزەیەکی لە یاد نەکراو لە ماکۆ

شاری ماکۆ لە باکووری رۆژاوای ئێران و لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا ( ورمێ) هەڵکەوتووە .

ئەم شارە پێشینەی مێژوویی زۆر زەنگینی هەیە و رووداوی زۆری بە خۆوە بینیوە و لەبەر ئەوە شوێنەواری مێژوویی بە نرخی تێدا هەڵکەوتووە . یەکێک لە شکۆمەندترین هێما مێژووییەکانی شاری ماکۆ ، کۆشکی باغچە جوقە کە لە بناری چیا هەڵکەوتووە و ناوەکەشی لەم دەڤەرە وەرگیراوە . کۆشک مۆزەی باغچە جوق ، لە بینایەکی 2500 میتریی پێکهاتوە کە لە نێو باغێکی 11 هیکتاریدایە . رونانی ئەم بینایە نزیکەی 120 ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی پاشاخان دەسپێبوو و لە سەردەمی  «اقبال‌السلطنه» دا کۆتایی هات . لە راستیدا کاتی رۆنانی رێکەوت بووە لە گەڵ سەردەمی دەسەڵاتی قەجەر .  ئەم کۆشکە شکۆمەندە بنکەی دەسەڵاتی سەرداری ماکۆ بووە .