خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاکانی وڵاتەکەیان داخستووە. هۆکاری خۆپیشاندانەکە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە دژی بە خراپیی گوزەران و دابەزینی بەهای دراوی لوبنانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی.