بوڵاو شێوازی 1000 ساڵەی بەرھەمھێنانی کشمیش
ئهیلوول 07, 2021 18:36 Asia/Tehran
وەرزی بەرھەمھێنانی مێوژ و کشمیش لە گوندی دۆڵابی کوردستان دەستپێبووە . بوڵاو بە مانای خۆڵەمێشە کە لە پارێزگەی کوردستان بۆ بەرھەمھێنانی مێوژ و کشمیش دەکاردێت . خۆڵەمیشی داری سووتاو لە گەڵ ئاو دەکوڵێنن و دوای ساردبوونەوە دایدەنێن تا بزرینگێتەوە کە لەو حاڵەتەدا پێی دەگوترێ خۆشاو . دواتر ھێشووە ترێکان لە خۆشاوەکە ھەدەکێشن و لە بەر تاو ھەڵیاندەخەن تا وشک بێتەوە و دەبێتە مێوژ یان کشمیش .