بازاڕی شەوی یەلدا(شەوی چلە) لە شاری قەزوێن
کانونی یهکهم 21, 2021 09:05 Asia/Tehran
یەلدا، یەکێکە لە کۆنترین داب و نەریتەکانی ئێرانییەکان، کە هەموو ساڵێک لە 21ی دیسەمبەر واتە 30ی سەرماوەز، جێژنێک بەم بۆنەوە بەڕێوە دەبەن. هەر لە هەزاران ساڵ لەمەو پێشەوە تاکوو ئێستا بە کۆتایی هاتنی پاییز و دەس پێ بوونی زستان، بە بیانووی شەوی دوایین ڕۆژی پاییز کە هەڵبەت دوورودرێژترین شەوی ساڵیشە، بنەماڵە ئێرانییەکان لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە.