سەرداری دڵەکان شەهید حاج قاسم سولەیمانی
2 ی رەشەمەی ساڵی 1335 ی هەتاوی لە شاری رابۆری پارێزگای كرمان لە خێڵی عەشایەری سولەیمانی لە دایكبوو . سەرداری شەهید سولەیمانی لە دەورانی شەڕی ئێران و عێراق فەرماندەی لەشكەری 41 ی ساروڵڵا و لە فەرماندەرانی هەڵمەتەكانی وەلفەجری 8 ، كەربەلای 4 و كەربەلای 5 بوو . سەرداری شەهید حاجی قاسم سولەیمانیی لە ساڵی 1379 ی هەتاوی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەیی كرا بە فەرماندەی هێزی قودس .
چالاكیەكانی سپای قودسی ئێران بە فەرماندەیی حاجی قاسمی سولەیمانیی لە تەنیشت خەباتكارانی دژی گروپە تیرۆریستیەكان سەرەنجام وایكرد تا داعش لە وڵاتانی عێراق و سوریا لە بەین بچێ .
لە 19 ی رەشەمەی 1397 ی هەتاوی دا ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ، نیشانی زولفەقار – باڵاترین نیشانی سەربازیی ئێران – ی دا بە سولەیمانیی . بە پێی پێڕەو پرۆگرامی پێدانی نیشانە سەربازیەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەم نیشانەیە ئەدرێ بە فەرماندەرانی باڵا و سەرۆكانی ئەركانە باڵاكان لە هێزە چەكدارەكان كە رێوشوێنەكانی ئەوان لە پلانداڕشتن و بەڕێوەبردنی هەڵمەتە جەنگیەكان دا ئەنجامی باشی هەبووبێ .
سەرلەبەیانیی هەینی 13 ی بەفرانباری 1398 ی هەتاوی لە پەلاماری موشەكیی كۆپتەرە ئەمریكیەكان بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە دەوربەری فڕۆكەخانەی بەغدا ، سەردار قاسم سولەیمانیی فەرماندەی سپای قودس و ئەبوومەهدی موهەندس جێگری حەشدی شەعبی و چەند كەس لە ئەندامای یحەشدی شەعبی لەم پەلامارەدا شەهید كران .