May 12, 2023 13:25 Asia/Tehran
  • مانگی گوڵان مانگی چنینەوەی تووەفەرەنگییە لە پارێزگای کوردستاندا

شارەکانی سنە، مەریوان، کامیاران و سەوڵ ئاوا لە وڵاتی ئێراندا لانکی سەرەکیی بەرھەمی تووەفەرەنگی دێنە ئەژمار.

Image Caption

گەورەترین ڕووبەر و بەرهەمھێنانی تووەفەرەنگی لە ئێراندا ھی شارەکانی سنە، مەریوان، کامیاران و سەوڵ ئاوایەو ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاتنەئارای شەپۆلی چالاکیی تازەی لەم بوارەدا، بەرھەمھێنانی تووەفەرەنگی لە شارەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە، لەوانە دیواندەرە و بیجاڕیش دەستی پێ کردووە.

Image Caption

یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی بەرهەمهێنانی تووەفەرەنگی لە پارێزگای کوردستانی ئێراندا چالاکیی بنەماڵەییە لە قۆناغی چاندن و چنینەوەی ئەم بەرهەمە کە دیارە تێچووی بەرهەمهێنانیشی کەم دەکاتەوە، ھەرچەند لەم ساڵانەی دواییدا، لەگەڵ کەمبوونەوەی حەشیمەت و کۆچکردنی گوندنشینان بۆ شارەکانی گردوپەڕ ئاستی بەرھەمھێنانی ئەم میوەناوازەیەی کوردستانیش ڕووی لە کەمبوونەوە ناوە.

Image Caption

بەپێی بارودۆخی کەشوهەوای ئەم پارێزگایە، یەکەمین کێڵگەکان کە تووەفەرەنگی تیایاندا پێ دەگات و دەگاتە قۆناغی چنینەوە، کێڵگەکانی کامیاران و گوندی «توریوەر»ی سەربە شارستانی سنەن.

Image Caption

لە مانگی جۆزەردانیشەوە یەکەم قۆناغی چنینەوەی ئەم بەرهەمە لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە دەست پێدەکات، لەوانە گوندی «شیان» کە لەم ڕۆژانەدا بە لانکی تووەفەرەنگی ناسراوە. ئەم گوندە بە دووریی ٤٥ کیلومەتری لە شاری سنە هەڵکەوتووە و ساڵانە میوانداریی فێستیڤاڵێک بە ناوی تووەفەرەنگی دەکات.

Image Caption

جگە لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، ئەوەی وایکردووە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی لەم ڕۆژانەدا گەشت بۆ «شیان» بکەن، بوونی جۆرەکانی توەفەرەنگی ناوخۆییە، کە زۆر بەتامن.

Image Caption

لەم ڕۆژانەدا لە گوندێکی وەک شیانی سنەدا، فرۆشگای ناوخۆیی دادەنرێت و بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئەم گوندە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە ڕووی گەشتیارییەوە تۆمارکراوە و بووەتە شوێنێک بۆ سەردانی گەشتیاران، فرۆشتنی ڕاستەوخۆ دەرفەتێکی لە باری بۆ بەرھەمھێنەرانی ئەم میوەیە ڕەخساندووە.

Image Caption

سەرپەیڤ