کامەیان ماڵئاوایی دەکەن (ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە زاری وێنەکانەوە)
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ و ئەندامانی خولی ٢٨مینی پەرلەمان لە تورکیا دەستی پێ کرد.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ھەستیارترین ھەڵبژاردن لە تورکیا دەستی پێکرد، ئۆپۆزیسیۆن لە گۆڕەپانی دەنگدان دا بەرەوڕووی ئەردوغانی سەرۆک دەبێتەوە.
بزەیەک بۆ چارەنووسێکی پرشنگدار
جەماوەری تورکیا بە دەنگەکانیان بەشداریی چارەی خۆ نووسین دەکەن لە وڵاتەکەیاندا
دەنگدەرانی نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت لە رێگای «سندوقی گەڕۆک»ـەوە دەنگ دەدەن
لە ھەر تەمەنێک و لە ھەر باردۆخێکدا بەشداری کردن لە پرۆسەیەکی نیشتیمانی دا ئەرکە
هاووڵاتییەکی تورکیا بەسواری ئەسپ بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی وڵاتەکەی کرد
نیگەرانیی سەرۆکێک لە نێوان مانەوەی لە چانکایاو بەجێ ھێڵانی دەستەڵاتێکی چەند دە ساڵە
متمانەیەکی پشتبەستوو بەو بەڵێنانەی کە نازانرێ چەندە ڕاپەڕاندنیان ڕێی تێ ئەچێ
جێگری سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە کاتی دەنگدان دا: هەموومان رێز لەو بڕیارە دەگرین کە گەل دەیدات'
دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەھەپەش لە ئەنقەرە دەنگی دا
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان لە شاری وان دەنگ دەدات و دەڵێت:دەمێکە کار دەکەن و ئەمڕۆ بەری رەنج و ماندبوونوویان دروێنە دەکەن.
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتی دەنگدان بە پەیامنێرانی وت: ئەمڕۆ تا کۆتایی ھاتنی پرۆسەی دەنگدان، ٦٠١ ھەزار کارمەندی ئەمنی لە ئەرکدا دەبن
وەزیری دادی تورکیا، «بەکر بۆزداغ» لە شاری «شانڵی ئورفا» دەنگی دا
داخۆم کامەیان.............ماڵئاوایی دەکەن