حوزه‌یران 13, 2024 10:15 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە پاڵاوگەی نەوتی کوردستانی عێراق

سەرچاوە هەواڵییەکان لە شەوی رابردووە باسی کەوتنەوەیەکی ئاگرێکی بەربڵاویان دەکەن لە پاڵاوگەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

میدیاکان لە عێراق ڕایانگەیاندووە کە ئاگرێکی بەربڵاو پاڵاوگەکەی ڕێگەی هەولێر- گوێڕ لە پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە و هەوڵی گرووپەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵ و کپ کردنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە. لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا کە دەوروبەری کاژێر 20:30ـی شەوی چوارشەممە، 12-6-2024، لە پاڵاوگەکەی ناوچەی گوێڕ ڕوویدا، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خێرا بەڕێکران بۆ پاڵاوگەکە و هەوڵیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ١٥ کەس لەم ئاگرەدا بریندار بوونە و ١٢ کۆگای نەوتیش سووتاون. بەرگریی شارستانیی هەولێرڕایگەیاندووە کە تائێستا سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چوار تانکەریش سووتاون.

لە دەستپێکی ئاگرەکەوە تا ئێستا زیاتر لە 35 تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بەڵام هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و زیاتر پەرە دەستێنێت. تائێستا زیانە مادییەکانی رووداوەکەش دیاری نەکراون و بەرپرسانی پارێزگەی هەولێریش لێدوانیان لەبارەیەوە نەداوە.

سەرپەیڤ