کرێکاران؛ تێکۆشەرانی بواری بەرهەمهێنان
نیسان 26, 2025 13:09 Asia/Tehran
کرێکاران وەک هێزی سەرەکیی بزوێنەری بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لە وڵاتدا، زۆرجار لە هەل و مەرجی سەختدا کار دەکەن و ڕووبەڕووی ئاستەنگگەلی جەستەیی، فشاری کار و ناسەقامگیریی کار دەبنەوە.
سەرەڕای ئەم سەختییانەش، ئەم چینە ماندوونەناسە بە پابەندی و کۆڵنەدان، ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئابووریدا دەگێڕن و دەبنە هۆی گەشەپێدانی بەرهەمهێنان. گرنگیی ڕۆڵی کرێکاران لە گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتدا دیارە و بەرهەمهێنان، گەشانەوەی پیشەسازی و ئاوەدانی، بەهۆی هەوڵی ئەم چینە زەحمەتکێشەوە بەدی دێت.