May 07, 2025 14:00 Asia/Tehran
  • قەڵای زەهاک؛ شوێنەوارێکی کەونار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

قەڵای زەهاک ناسراو بە "نارین قەڵا" و "زەهاک قەڵاسی" ٢٠ کیلۆمەتر دووری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەشتروود لە پارێزگای ئزەربایجانی ڕۆژهەڵات هەڵکەوتووە و تەمەنی دەگەڕێتە دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.

ئەم قەڵایە لە سەردەمی ئەشکانی (پارتەکان) و ساسانیدا درووست کراوە و پێکهاتە خشتی سوورەکەی هەڵکەوتوو لە نێوان چیاکانی سۆرمەلی و لە تەنیشت ڕووبارەکانی قرانقی و شوورچای، سیمایەکی ناوازەی پێ بەخشیوە.

بەپێی هەندێک لە ڵێکۆڵینەوەکان، قەڵای زەهاک وەک پەرستگایەک بۆ "ئاناهیتا" و بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش لە بەرزاییەکاندا درووست کراوە.

 

سەرپەیڤ