دەنگ و نەوای هەزاردەف لە پاڵەنگان
May 14, 2025 14:39 Asia/Tehran
دوێنێ سێشەممی گوندی پاڵەنگانی سەر بە شارستانی کامێرانی پارێزگای کوردستان بۆ سێیەمین ساڵ بوو بە میوانداری ڕێوڕەسمی شکۆمەندی هەزاردەف کە هەزاران دەفژەن لە سەرانسەری ئێران تیایدا بەشدار بوون.
ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی هەزاران گەشتیار و خۆشەویست و هۆگرانی کولتوور و هونەر و بە دەنگ و نەوای سیحراوی و دڵنەوای دەفژەنان لە سەربانی خانووە پلیکانییەکانی پاڵەنگانەوە بەڕێوەچوو.