فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان و پاش دوو ڕۆژ بەڕێوەچوون بە بەشداری نووسەران، شاعیران و وەرگێڕانی کوردی ئێران و دەرەوەی وڵات، ئێوارەی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بە خەڵاتکرانی براوەکان کاری خۆی کۆتایی پێ هێنا.