زەوی وەکوو فەرشێکی سەوز
حوزهیران 03, 2025 12:09 Asia/Tehran
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهار و گەشەکەردن، دەشتەکانی زەنجان و خاکە بەبەر و بەپیتەکەی جارێکی تر سیمایەکی سەوزیان وەرگرتووە.
پانتایی دڵڕفێن و سەرسوڕهێنەری کێڵگەکان وەکوو فەرشێکی ڕێسراو کە بەرسەر خاکەکەدا ڕاخراوە، دەبینرێت. لە کاتێکدا کە وشکەساڵی و قەیرانی ئاو هەڕەشە لە زۆرێک لە زەوییەکانی وڵات دەکات، کێڵگەکانی زەنجان لە بەهاری ئەمساڵدا بەهۆی بارینەوە دیمەنێکی نوێ و جیاوازیان وەرگرتووە.
ئەم وێنە ئاسمانیانە کە لە بەرزاییەکانی بەسەر دەشتە کشتوکاڵییەکان دەڕوانن گیراون، ڕێکمەندی ئەندازەیی و هاوئاهەنگیی ناوازەی نێوان مرۆڤ و سرووشت نیشان دەدەن. ئەو کێڵگانەی کە گەنم، جۆ، نۆک و بەرهەمە بەهارییەکانی تریان تیادا چێنراوە، ئێستا بوونەتە مۆزاییکێک لە ڕەنگەکان.