پرێس کونفڕانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئاب 05, 2025 09:43 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئاماژە بە ڕۆژی پەیامنێران وتی: چ لە وڵاتەکەمان و چ لە ناوچەکە، تازیەباری ئەوپەیامنێرانەین کە گیانیان لە ڕێگای ڕاستی و دۆزینەوەی لادانەکان و ریسواکردنی گروپەکان لەدەستداوە. لەم دواییانەدا ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ٢٣٠ پەیامنێر لە غەززە شەهید بوونە. لە پرێس کونفڕانسی ئەمڕۆدا، هەروەها میوانداری بنەماڵەی شەهید ڕەجەب پوور سەرنووسەری هەواڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران دەکەین کە لە ئاکامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران شەهید بوو.