ڕێوڕەسمی تازیەداریی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا (دخ) بە ئامەدەبوونی ڕێبەری شۆڕش
ئاب 24, 2025 15:11 Asia/Tehran
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی تازیەداریی شەھیدبوونی ئیمام ڕەزا (دخ) لە نێو چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکدا ، وتە و ھەنگاوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ بەچۆکداھێنان و گوێڕایەڵ کردنی گەلی ئێرانی بە بێڕێزی بە ئێرانیان زانی و جەختیکردەوە : گەلی ئێران لە چاوەڕوانیەکی ئاوا کرێت بەتوندی ڕەنجاوە و لە ھەمبەر ئەم داواکاریەدا بە ھێزەوە ڕادەوەستێت .