ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی
تشرینی دووهم 02, 2025 16:06 Asia/Tehran
دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران چووه ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی و سەردانی پیشانگای دوادەسکەوتەکانی داهێنەرانەی زانایانی بواری ناڤۆکی لە کەرتی تەندروستی ، دەرمان و بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانی کرد و دواتر لە دانیشتنێکی خۆمانەدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی باڵای ئەو پیشەسازییە وتووێژی کرد.