کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦
تشرینی یهکهم 03, 2026 13:33 Asia/Tehran
لە رۆژی سێزدەیەمی بیستەمین خولی یارییە ئاسیاییەکان لە ناگۆیای ژاپۆن، محەممەد نۆخۆدی زۆرانبازی ئێرانی لە کێشی هەشتاو شەش کیلۆگرام لە قۆناخی فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە، بە ئەنجامی نۆ بە شەش بەسەر خەنیمە ژاپۆنییەکەیدا سەرکەوت و میدالیای زێڕی وەرگرت.
لە کێشی سەدو بیست و پێنج کیلۆگرامیش، ئەمیرحوسێن زارع بە ئەنجامی چواردە بە دوو خەنیمە چینیەکەی شکست داو بوو بە خاوەن میدالیای زێڕ.
لە پێشبڕکێکانی تێکواندۆش، ساغەر مورادی بە سەرکەوتن بە سەر خەنیمێکی خەڵکی ئوزبەکستان، یەکەم میدالیای زێڕی خانمانی تێکواندۆی ئێرانی بەدەسهێنا.
هەڵبژاردەی بالەی پیاوانیش لە یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٢٦ی ناگۆیا، سێ بە سفر لە تیمی پاکستانی بردەوەو گەیشتە قۆناخی فیناڵ.