ڕەخنەی گۆترێش لە ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی شکست ونوشوستی هێنان لە کۆتایی دان بە شەڕەکانی غەززە ، ئۆکرانیا و سودان
ڕەخنەی گۆترێش لە ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی شکست ونوشوستی هێنان لە کۆتایی دان بە شەڕەکانی غەززە ، ئۆکرانیا و سودان
ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی گرت لەئەنجومەنی ١٥ ئەندامی یئاسایشی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە بە هۆی شکست ونوشوستی هێنان لەکۆتایی دان بەشەڕەکانی غەززە ، ئۆکرانیا وسودان .
ئانتۆنیۆ گۆترێش ، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ، وتی ئەنجومەنی ئاسایش سسیتمێکی کون " نادادگەرانە وناکارامە"یە کە شکستیی لە کۆتاییدان بە شەڕی ئیسرائیل لەدژی غەززە زیانی گەیاندووە لە ئیعتبار وباێخی ڕێکخراوەکە وەکوو ڕێکخراوێکی گشتیی. گۆتریش لە ناکارامەیەکانی ئەنجومەنێک کە دوای شەڕی جیهانی دووهەم بۆ دەستەبەری ئاشتیی وئاسایشتی نێودەوڵەتی دامەزرا، بەڵام مافی ڤێتۆی ئەندامە هەمیشەییەکانی بووەتە هۆی تەگەرە ولەمپەرێک بۆ دەسڕاگەیشتن بەم مەبەستە، ڕەخنەی گرت. لەدرێژەیشدا وتی: ڕاستی ئەمەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش بە شیوەی سیستماتێک لە پێوەندی لەگەڵ بارستای کۆتایی دان بە خراپترین تێکەڵچوونەکانی ئەمڕۆکە وەکوو سودان، غەززە وئۆکرانیا شکست ونوشوستی هێناوە. گۆترێش وتی: کارمەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وبەتایبەت کارمەندانی ئانڕوا لە غەززە ، لەم ڕاستیە له ئازاردان کە خەڵک چاویان لیی ئەکەن وبڕوایان هەیە، ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە یارمەتیان بدات کەئەم مەسەلە دڵهەژێنە. ناوبراو وتی: ئەمە گرینگە کە ئەمریکا بۆ کۆتایی دان بە شەڕلە غەززە زەخت وگوشاربخاتە سەر ئیسرائیل ودەبێ ئەم کارە ئەنجام بدات.