تشرینی یه‌که‌م 01, 2016 11:19 Asia/Tehran
  • وتەکانی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی دەرچووانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەش

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستی ئامادەیی رۆژ لە دوای رۆژی "زانستی " و" تەکووزی"ی هێزە چەکدارەکان و گواستنەوەی ئەزمونەکانی بەرگریی پیرۆز بۆ هێزە لاو و تازە پێگەیشتوەکان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەرچوون، سوێندخواردن و پێدانی پلەی سەربازیی بە خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەشی ئێران لە زانکۆی زانستە ئاسمانییەکانی شەهید سەتاری ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ بەردەوام ئامادە بن تا لە کاتی پێویست دا بتوانن بە باشی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

بەڕێزیان بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ گەلی ئێران بە هۆی مکوڕ بوون و پێداگرتن لەسەر ئیسلام، سەربەخۆیی و بایخە بەرزەکانی خۆی بەرەوڕووی بەرەیەکی بەرفراوانی دوژمنان بوەتەوە فەرمووی: سەردەمی بەرگریی پیرۆز، تاقیکردنەوەیەکی دوژوار بوو کە تیایدا سروشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جوانی دەرکەوت و کاری زۆر گەورە و درەوشاوە لە سەر دەستی ئەو هێزانە بە ئەنجام گەیشت.

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: شەڕی داسەپاوی هەشت  ساڵە لە ڕاستی دا شەڕێکی نێودەوڵەتی و پەلاماری هەمە لایەنەی زلهێزەکان و شوێنکەوتوە جیهانی و ناوچەییەکانی ئەوان بۆسەر سنور،شوناس و بایەخەکان و نیزامی ئیسلامی و شۆڕشی گەلی ئێران بوو.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی یەکێک لە کارە پێویستەکانی نێو زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئێرانی ئاشنابوون لەگەڵ بەرەوانی پیرۆز و شی کردنەوەی هەلومەرجەکانی ئەو کات بۆ لاوان زانی و جەختی کردەوە: ئەمڕۆکە تەواوی جیهان بە دۆست و دوژمنەوە دان بە مەزنیی و بلیمەتی و بوێری و هێزی گەل و نیزامی ئیسلامی ئێران دادەنێن.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەروەها گیانفیدایی و خۆبەخت کردن و خەباتکاریی سەرداران و ئەمیرەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بەرز و گرنگ نرخاند.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها یەکەکانی ئامادەی مەیدانەکەشی  بەسەر کردەوە .

سەرپەیڤ