ئاب 11, 2015 11:14 UTC
  • پێویستیی وشیاریی خەڵکی ئێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان
    پێویستیی وشیاریی خەڵکی ئێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان

پێویستیی وشیاریی خەڵکی ئێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان

ئێراق هاوکات له‌ گه‌ڵ بەرەنگاربوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، بەرەوڕووی گرفتی گەندەڵی و لاوازیی خزمەتگوزاری لەبەشێک لە دەوڵەتە و هەر ئەم پرسەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێراق لەشارە جۆربەجۆرەکان خۆپیشاندان بکەن .
بەدرێژەی خۆپیشاندان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە وێڕای بەیاسایی زانینی خۆپیشاندانی ئێراقییەکان، داوایان لەوان کرد لە ڕەوشێکی هێمندا داواکارییەکانیان بخەنە ڕوو و بەرامبەر بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە خۆپیشاندانەکان، وشیار بن .
مەرجەعیەتی ئایینی داوای لە حەیدەر عەبادی، سەروک وەزیرانی ئێراقیش کردووە بە گرتنەبەری ڕێ وشوێنی وشیارانە، بەرەنگاری گەندەڵی و کەمبوونی خزمەتگوزاری گشتی بەتایبەتی پچڕانی کارەبا ببێەوە .
حەیدەر عەبادیش بەسەرنج دان بە پێشنیاری مەرجەعیەتی ئایینی بەڵێنی داوە چاکسازی سیاسی بخاتە سەرووی به‌رنامه‌ی کارەکانیەوە.
بەوتەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق مەرجەعیەتی ئایینی لە ڕاستی دا ڕەنج و کوێرەوەری گەلی ئێراق و هیواکانی ئەوان دەڵێتەوە و لە ڕەوتەکانی سیاسی داوادەکات یارمەتی دەوڵەت بدەن لە بواری جێبەجێ کردنی خشتەکانی چاکسازی و بنیاتنەر.
گرفتە جۆربەجۆرەکان لە ئێراق، تەوەرەیەکی چەند لایەنەیان هەیە و تەنیا دەوڵەت ناگرێتەوە .
ئێراق ئەمڕۆ بەرەوڕووی مەترسیی جیددیی تیرۆریسمی داعشییە و ئاشکرایە هەموو هەوڵ و ئەولەویەتی دەوڵەت و سوپای ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسیە بێت .
دەوڵەت زیاتر لە ساڵێکە بەهەموو تواناوە خەریکی بەرەنگاربوونەوەی داعشە.
شەڕ لەگەڵ تیرۆریزمی داعشی خەرجێکی زۆری بو ئێراق هەبووە .
دانی مووچەی هێزەکانی بەرەکانی جۆربەجۆری شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم، بەراوردە کردنی پێداویستیی بەرایی ئاوارەکان و کڕینی کەرەستەی پێویست بۆ شەڕ لەگەڵ داعش، پێویستی بە سەرچاوەیەکی بەربڵاوی ماڵی هەیە .
دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت گرفتەکانی ئێراقی چەند ئەوەندە کردووەوەتە چونکوو زیاتر لە سەتی نەوەدی سەرچاوەکانی ماڵیی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی فروشتنی نەوت دابین دەکرێت.
وای لێهاتووە کە دەوڵەتی ئێراق لە سندووقی نێودەوڵەتی پارە داوای قەرزی کردووە .
بەسەرنجدان بە گرفتی جۆربەجۆر و چەندلایەنە کە ئێراق بەرەوڕوویەتی، یەکێتی ، هاودڵی و هاوکاری، تەنیا ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی گرفتەکانە.
بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێراق گەرچی مافی ڕەوای خەڵکە بۆ ڕاگەیاندنی داواکارییەکان و تێگەیاندنی دەوڵەت لەبەر کەمتەرخەمی کۆڕی وەزیران، بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە نابێ ببێتە هۆی بۆشایی و ناکۆکیی ناوخۆیی .
دوژمنانی ئێراق سەربەخۆ بەنیازی زەبر دان لە سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتەن .
هەر ئەم دوژمنانە کەلەسای فیتنەی داعشی - بەعسی لە ئێراق، بەنیازی دابەشکردن و شەڕی ئایینی لەم وڵاتە دا بوون بەڵام ناکام مانەوە، ئەمڕۆش بەسیاسی نواندنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و یاساییانەی خەڵک بەنیازی دووبەرەکی نانەوە لەنێوان ئەتن و هۆزەکانی ئێراقین.
وشیاری، دان بەخۆداگرتن، هاوکاری و هاوپشتی و دووری کردن لە هەوڵی نابەجێ و بەپەلە لە ڕەوتی جێبەجێ کردنی چاکسازییەکان، پێویستی بە هەڵس و کەوتی مەنتقی و ئاگادارانە و وشیارانەی خەڵک و دەوڵەتی ئێراق بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گرفتە بنەڕەتییەکانی ئەم وڵاتەیە .

سەرپەیڤ