گوندێکی سەرەنجڕاکێش لە باکووری ئێران/ئێرە ئاخێزگەی هەورێشمە
تهمووز 05, 2016 16:07 Asia/Tehran
-
گوندێکی سەرەنجڕاکێش لە باکووری ئێران/ئێرە ئاخێزگەی هەورێشمە
"بەلەم جەرەک" ناوێکە ڕەنگە جگە لە ۲۱۰ بنەماڵە دانیشتووەکەی و خەڵکی خۆجێیی ئەو دەڤەرە کەم کەسیش لە ئێران بیستبێتی. ئەم گوندە سەر بە شاری مینوو دەشتی پارێزگای گولستان لە باکووری ئێرانە و ۴۰۰ ساڵ مێژووی هەیە. خەڵکی ئەم گوندە پڕدارستان و خۆشە کە جێگایەکی زۆر سەرەنجڕاکێش و گەشتیارییە پیشەیان ئاژەڵداری و کشتوکاڵە و ژنەکانیان هەورێشم دەچن و کرمی هەورێشم بەخێودەکەن.