-
سەرتیپ حاتەمی: کەوتنی ڕۆکێت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران جێگای قەبووڵ نییە
تشرینی یهکهم 06, 2020 20:56وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کەوتنی ڕۆکێت لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران دوابەدوای تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی «قەرەباغ» وتی: ئەم کارە قەت جێگای قەبووڵ نییە.
-
جەختی ئێران لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی خێرای پێکدادانەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا
تشرینی یهکهم 06, 2020 00:06وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا داوای ڕاگیرانی خێرای پێکدادانەکان و دەست پێ بوونی دانوستانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیای کرد لە سەر کێشەی قەرەباغ.
-
وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئازەربایجان
تشرینی یهکهم 05, 2020 23:12«سێرگی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی، «یەهون پێرامۆڤ»، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دامەزرانی ھەرچی خێراتری ئاگربەست لە قەرەباغ .
-
لێکەوتنی گوللە ھاوەنەکانی شەڕی قەرەباغ لە ناوچە سنووریەکانی ئێران
تشرینی یهکهم 05, 2020 18:26فەرمانداری شاری سنووریی خودائافەرین ی ئێران بە ئاماژە بە توندبوونی ھەمدیسانی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان گوتی ، ژماری ئەو گوللە ھاوەنانەی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران دەکەون زیادی کردووە .
-
سهرۆکی ئهرمینیا: تورکیا ههزاران بهکرێگیراوی رهوانهی ئازهربایجان کردوه
تشرینی یهکهم 05, 2020 14:38ئارمین سکرکسیان سهرۆکی ئهرمینیا ئهمڕۆ دوشهممه رایگهیاند، تورکیا ههزاران بهکرێگیراوی بهمهبهستی شهڕکردن دژی ئهرمهنستان رهوانهی ئازهربایجان کردوه.
-
داوای یەکیەتی ئەوروپا لە ئەرمەنستان و ئازەرباجیان بۆ راگرتنی خێرای شەڕەکە
تشرینی یهکهم 05, 2020 13:03نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش رایگەیاند، بەرزبونەوەی قوربانییانی مەدەنی جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە هەرچی زوە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ راگیرێن.
-
ئێران بۆ کێشەی قەرەباغ گەڵاڵەی هەیە
تشرینی یهکهم 05, 2020 09:21وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تاران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ گوتی ، ئێران گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە تا شەڕی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان هەرچی زووتر کۆتایی بێت .
-
بانگەشەی کۆماری ئازەربایجان لە بارەی برینداربوونی سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ
تشرینی یهکهم 04, 2020 14:46راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ لە ئەنجامی پەلاماری ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بریندار بووە .
-
وشداری بە ئازەربایجان و ئەرمەنستان : هیچ جۆرە دەسدرێژکاریەک بۆ سەر خاکی ئێران تەحەموڵ ناکرێت
تشرینی یهکهم 03, 2020 12:58وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای وشداری دان بە لایەنە تێکهەڵچووەکان لە پرسی قەرەباغ جەختی کردەوە هیچ جۆرە دەسدرێژی لە لایەن هەرکام لە لایەنەکانەوە لە ناوچەی بۆسەر خاکی ئێران تەحەموڵ ناکرێت .
-
ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی قەرەباغەوە
تشرینی یهکهم 02, 2020 18:18وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەوە وتووێژیان کرد.