لێکەوتنی گوللە ھاوەنەکانی شەڕی قەرەباغ لە ناوچە سنووریەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387446-لێکەوتنی_گوللە_ھاوەنەکانی_شەڕی_قەرەباغ_لە_ناوچە_سنووریەکانی_ئێران
فەرمانداری شاری سنووریی خودائافەرین ی ئێران بە ئاماژە بە توندبوونی ھەمدیسانی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان گوتی ، ژماری ئەو گوللە ھاوەنانەی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران دەکەون زیادی کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • لێکەوتنی گوللە ھاوەنەکانی شەڕی قەرەباغ لە ناوچە سنووریەکانی ئێران

فەرمانداری شاری سنووریی خودائافەرین ی ئێران بە ئاماژە بە توندبوونی ھەمدیسانی تێکھەڵچوونی نێوان ھێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان گوتی ، ژماری ئەو گوللە ھاوەنانەی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران دەکەون زیادی کردووە .

عەلی ئەمیری راد ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا گوتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گوللە ھاوەنی دیکە کەوتوونە دەوربەری گوندەکانی ئەم شارە لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵات . 

نابراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم گوللە ھاوەنانە تا ئێستا زیانی گیانیان نەبووە لەسەر پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ماڵ و سامانی ئەوان جەختی کردەوە . 

پێشتر وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتبووی : ئێران ھیچ دەسدرێژیەک لە لایەن ھەرکام لەو دوو وڵاتە بۆ سەر خاکی خۆی تەحەمول ناکات .