بانگەشەی کۆماری ئازەربایجان لە بارەی برینداربوونی سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387402-بانگەشەی_کۆماری_ئازەربایجان_لە_بارەی_برینداربوونی_سەرۆکی_خۆناودێری_قەرەباغ
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ لە ئەنجامی پەلاماری ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بریندار بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 14:46 Asia/Tehran
  • بانگەشەی کۆماری ئازەربایجان لە بارەی برینداربوونی سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ

راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ لە ئەنجامی پەلاماری ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بریندار بووە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی روسیا ئەلیەوم ، حیکمەت حاجی ئێف رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا گوتی : ھاروتیونیان سەرۆک کۆماری خۆناودێری قەرەباغ ھێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئازەبایجان دوای دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی کەوتە بەر پەلاماری ھێزە ئازەریەکان . 

بەر لەوەش راوێژکاری سەرۆک کوماری ئازەربایجان راگەیاندبوو ، ھێزەکانی ئەرمەنستان شارەکانی گەنجە ، تار تار ، ھورادیز و فزوولی یان داوەتەبەر موشەک کە زیان بە یەکەی نیشتەجی بوون و ئابووری گەیشتووە .