-
ئیدانەکرانی هێرشی سەربازیی ئۆکراین بۆ سەر کەشتیی ئێرانی لە دەریای خەزەر
تهمووز 27, 2026 09:45وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ڕژێمی ئۆکراین بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی لە دەریای خەزەر لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ ئاگۆستی ئیدانە کرد ، هێرشێک کە بووە هۆی تەقینەوەی کەشتییە ئێرانییەکە و شەهید و برینداربوونی دوو دەریاوان.
-
لەناوبردنی 11 فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لەسەر زەوی و تەیارکرانی ئەرتەش بە کەرەستەی بەرگریی نوێ
تهمووز 27, 2026 09:23وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی تیاچوونی ١١ فڕۆکەی شەڕکەر و هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لەسەر زەویی کردووە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە شەڕ لەگەڵ ئامریکادا و وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئەم هێزە بە کەرەستەی بەرگریی نوێ تەیار کراوە.
-
ئیسماعیل بەقائی: ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانیەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە
تهمووز 25, 2026 18:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا نووسی؛ ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانییەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە.
-
عێراقچی: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشمانیی ئێران
تهمووز 25, 2026 18:36وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی هاوشانە ڕووسیەکەی پێی داگرت: سوورین لەسەر بەرەڤانیکردن لە بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی ئێران. وەزیری دەرەوەی چینیش لەدیدار لەگەڵ عێراقچیدا وتی: پیکەن پاڵپشتی ئێران دەکا لە پاراستنی سەروەرییەکەی.
-
گاردیەن لەقاوی دا: ئاستی وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکانی ئێران بەرز بووەتەوە
تهمووز 25, 2026 18:26رۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن نووسی کە هەڵمەتی مووشەکیی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییەکانی دوژمن، دەریدەخا کە نەک هەر توانای ئێران کەمی نەکردووە، بەڵکوو وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکان بەرزیش بووەتەوە.
-
جۆزێپ بۆرێل؛ شەڕ دژی ئێران، شکستی تەواوەتی لێکەوتەوە
تهمووز 25, 2026 18:23بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: شەڕی دەسدرێژکارانەی بەرەی ئەمریکی-زایۆنیستی دژی ئێران لەهەر روانگەیەکەوە بووەتەهۆی شکستێکی تۆکمەو تەواو بۆ دەسدرێژکاران.
-
عەراقچی: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەرگریکارانە دەبێتەوە
تهمووز 25, 2026 11:22وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاریکاریی شانگهایدا لە قرقیزستان پێیداگرت: ئێمە سەرچاوەی هەرچەشنە دەسدرێژیی بۆ سەر گەلی ئێران بە ئامانجی ڕەوا دەزانین بۆ کرانەئامانج لە لایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە.
-
بەقایی ڕوو لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و ئۆردۆن: بەشداری لە هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بە مانای دەسدرێژییە
تهمووز 25, 2026 10:46وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکدا خوازیاری وەڵامدانەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بوو سەبارەت بە هاوکارییان لەگەڵ ئەمریکا لە دەسدرێژیی سەربازیی بۆ سەر ئێران.
-
بەردەوامیی وەڵامی سپا و ئەرتەشی ئێران بە دەسدرێژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا
تهمووز 25, 2026 10:10سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەکانیاندا ڕایانگەیاندووە کە هێرشی مووشەکی و درۆنییەکان کردۆتە سەر دامودەزگە گرنگەکان و بنکەکانی سوپای تیرۆریسیی ئەمریکا لە ناوچە، وەکوو وەڵامێک بە دەسدرێژییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
دانپێدانانی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی؛ نۆژەنکرانەوەی خێرای ژێرخانەکانی ئێران ڕژێمی زایۆنیی پەشۆکاندووە
تهمووز 24, 2026 18:01ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی خێرای نۆژەنکرانەوەی ژێرخانی زیانلێکەوتووی ئێران، ڕژێمی زایۆنیی تووشی سەرسوڕمان کردووە و گومانی لای کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە دروست کردووە کە هێرشەکانیان کاریگەر نەبووە.