خۆپیشاندان لە بەرلین بۆ پشتگریی لە فەلەستین، لوبنان و ئێران
تهمووز 27, 2026 17:15 Asia/Tehran
بەسەدان کەس لە خەڵکی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان لەسەر شەقامەکانی بەرلین، هاودەنگییان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و ئێراندا.
بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە بە گرتنەدەستی ئاڵای فەلەستین، لوبنان، ئێران و پلاکارد و لافیتە بەناوەرۆکی دژە شەڕ، خوازیاری راگیرانی خێرای"ژینۆساید لە غەززە" بوون.
بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە هەروەها پارچە نووسراوەگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نووسرابوو؛ "دۆناڵد ترەمپ گەورەترین مەترسیی بۆ جیهان" و "ژینۆساید بوەستێنن".
لەو ڕێپێوانەدا، شارومەندانی ئاڵمانی وێڕای ئاماژە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان، هاودەنگیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە لە پێویستیی پێش گرتن بە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرپەیڤ